هەواڵ

لە بارەی دیاریکردنی ڕۆژێکی ترەوە وەک پشوو بڕیار دەدرێت

05:08 - 11/06/2019 2768 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

ژمارەیەك لە پەڕلەمانتارانى عيراق داوا دەکەن ڕۆژی “فەتوای جیهادی و دامەزراندنی حەشدی شەعبی” بکرێتە پشووی فەرمی لە تەواوی عێراقدا.


بە گوێرەی نوسراوێک کە ژمارەیەک پەرلەمانتار ئیمزایانکردووە داواکراوە ڕۆژی 14-6ی هەموو ساڵێك، وەك بۆنەی نیشتمانی “فەتوای جیهادی و دامەزراندنی حەشدی شەعبی” بناسێنرێت و بكرێتە پشووی فەرمی.

ئەوان داوا دەکەن ئەو ڕۆژە هاوشێوەی ڕۆژی دامەزراندنی سوپای عیراق و ڕۆژی دامەزراندنی پۆلیس بکرێتە پشووی فەرمی.

هەروەها محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمان بڕیاری داوە ئەو بابەتە بخرێتە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ڕۆژی پێنج شەممەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن