هەواڵ

وەزارەتی ئەوقاف ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

04:59 - 11/06/2019 222 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف ئاگادارییەکی  بۆ ئەو کەسانە بڵاوکردووەتەوە کە ناویان بۆ فەریزەی حەج دەرچووە.

حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەو هاووڵاتییانە ئاگادار دەکاتەوە کە ناویان بۆ سەفەری حەجی ئەمساڵ 2019 دەرچووەو لەبەر هەر هۆکارێک پاسەپۆرتەکانیان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی حەجی پارێزگاکانیان نەکردووە، بە زووترین کات بۆ ئەم مەبەستە سەردانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە بکەن.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوایین وادە بۆ رادەستکردنی پاسەپۆرتەکان رۆژی 16/6/2019ـەیە، هەر کەسێک لەو وادەیە دوابکەوێت مافی سەفەرکردن لەدەست دەدات و خۆی بەرپرسیارە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن