هەواڵ

بزانە گۆڕینی کاتەکانی خەوتن چیت لێدەکات

02:35 - 11/06/2019 100 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


ئەنجامی چەند توێژینەوەیەکی نوێی پزیشكی کۆمەڵێک سودی تەندروستی دیکەی زوو خەوتن ئاشکرا دەکات.

رۆژنامەی جۆرناڵ بڵاویکردەوە، خەوتن لە کاتە درەنگەکانی شەودا، دەبێتە هۆی توشبوونت بە چەند نەخۆشیەک و ماندووبون.

توێژینەوەکان لەسەر گرووپێک ئەنجامدراوە کە لەپێشوودا کاتژمێر 2:30 شەو خەوتبوون و 10:15 خولەکی بەیانی بەخەبەر هاتوون و توشی خەمۆکی و ماندووبونی هەمیشەیی دەرونی و جەستەیی بوون.

لە توێژیەنەکەدا کاتەکانی خەوتنی ئەم گرووپە گۆڕادرا، بەوپێیەی شەوان لە کاتژمێر 10:00 دەخەوتن و بەیانیان کاتژمێر 7 بەخەبەردەهاتن.

لەئەنجامدا دەرکەوت ئەو کەسانەی زووتر ئەخەون و زوو بەخەبەر دێنەوە، گرنگیان بە خواردنی بەیانیان داوەو لەدوای کاتژمێر 7ی ئێوارەوە هیچیان نەخواردوە، بەمەش ئاستی هۆشیاری و زیرەکیان بەرزبۆتەوەو زیاتر هەستیان بە چالاکی و خۆشی کردوە.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن