هەواڵ

پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ

10:19 - 11/06/2019 351 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"
شارەزایانی بواری فەلەکناسی، لەرووی دەرکەوتنی ئەسێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ 11-6-2019ی بورجەکانیان بڵاوکردەوەو دەڵێن بەپێی ئەو پێشبینیانەی کراوە بە گشتی دۆخی تەندروستی کەسەکان ناجێگیرە و پێویستیان بە راهێنانی وەرزشیە، بەڵام لەرووی سۆزدارییەوە هەلەکان باشترە و هەنگاوی نوێتر دەنێن. 



کاوڕ

هەلێکی گونجاوە بۆ گەڕان بەدوای کاردا، لەگەڵ ئەوەدا دەبێت پشوو وەرگریت، لەرووی سۆزداریەوە ناکۆکی دروست دەبیت، کەسایەتیت بپارێزە.



گا
پەویەندییەکانت لەگەڵ خۆشەوسیتەکانت بەهێز دەبێت، هەواڵێکی دڵخۆش دەبیسیت و گۆڕانکاری لە ژیانت روودەدات.


دووانە
پێویستیت بە تێگەشتنی زیاترە بۆ شتەکانی دەوروبەرت، کەمێک لە گەورەییت دەشکێت و هەست بە ناخۆشی دەکەیت، لەرووی سۆزداریشەوە هەست بە باشی ناکەیت، سەرباری ئەوەی هەست بە چەند ئازارێکی جەستە دەکەیت بەڵام مەترسە و فشاری کارو ماڵە.


قرژاڵ
گۆڕانکاری لە ژیانت  روودەدات و هەنگاوی باش دەنێێت، هەواڵێکی خۆش دەبیستیت و بڕێکی باش پارە دێتە دەستت، بەڵام لە شوێنی نیشتەجێبوونت کێشەیەکی بچوکت بۆ دروست دەبێت کە پەیوەندی بە رابردووتەوە هەیە.


شێر
زۆرترین هەوڵەکانت لە کارەکەتدا بخە کار، لەگەڵ خۆشەویستەکەت راستگۆ بە، زۆر دەمەقاڵێی لەگەڵ مەکە، گرنگی بە راهێنانی وەرزش بدە و سیستمی خواردنت رێکبخەرەوە.

فەریک
توانایەکی باشترت هەیە بۆ دەربازبوون لەو کێشانەی رووتێدەکات، زنجیرەیەک پەیوەندی خۆشەوسیتی دەبەستیت و سود لە بۆچونەکانیان وەردەگریت و چەند گەشتێک ئەنجامدەدەیت.

تەرازوو
متمانە زۆر بە دەوروبەرەکەت مەکە، کەوتویتەتە داوی خۆشەویستی بەڵام ئاگاداربە، لەرووی دەرونییەوە هەست بە قەلەقی دەکەیت و هەوڵ بدە دورکەوە لە
خواردنەوەی قاوە.
  

دوپشک

هەست بە بێزارییەکی زۆر دەکەیت، خۆت کۆبکەوە بۆ ئەوەی پەشیمانی بەدوادا نەیەت، لە ئێستدا باری سۆزداریت باشە، بەڵام راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە تاوەکو هەست بە ئاسودەیی بکەیت

کەوان

هەوڵبە خۆت بۆ دەوروبەکەرت بسەلمێنیت و لەهیچ مەترسە، لەرووی سۆزداریەوە سەرکەوتویت بەڵام هەر ئاگاداری دۆخت بەو تێنەکەویت.


گیسک
دەگەڕێیتەوە سەر کارەکەت بە کۆمەڵێک چالاکی نوێوە، لەگەڵ خۆشەوسیتەکەت پەیوەندیت بەرەو باشبوون دەڕوات، ئاگاداری تەندروستیت بە.


سەتڵ
کێشەیەک رووتێدەکات، بەڵام بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکە چونکە هەر خۆت براوە دەبیت، تەندروسیت بەرەو باشبوون دەڕوات و چاوپۆشی لەهیچ شتێک مەکە.

نەهەنگ
داهاتوویەکی نوێ چاوەڕێتە، کارەکەت دەگۆڕێت و ئەندامانی خێزانەکەت دڵخۆشن بە بوونت، هەموو کاتێک گەشبین بەو ئاگاداری جۆری ئەو خواردنە بە کە دەیخۆیت


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن