هەواڵ

لە بارەی پێدانی ڤیزای ئەوروپاوە بڕیاردرا

02:11 - 07/06/2019 2832 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

یه‌كێتیی ئه‌وروپا هه‌مواری رێکخستنەوەی یاسای پێدانی ڤیزای شنگنی گۆڕی و لەمەودوا فۆرمی ئه‌لیكترۆنیش ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت كه‌ گه‌شتیار واژۆی ئه‌لیكترۆنیشی له‌سه‌ر ده‌كات.

یەکێتیی ئەوروپا رەزامەندی نیشاندا لەسەر بەرزکردنەوەی نرخی ڤیزا لە 60 یۆرۆوه‌ بۆ 80 یۆرۆ. بەو پێیەش ڤیزای گەشتیاریی کە بۆ هاووڵاتییانی زیاتر لە 100 وڵات دەبێت، گۆڕانکاری لە نرخی پێدانی ڤیزاکەدا کراوە.

یەکێتی ئەوروپا بڕیاریشیداوە کە لەمەودوا هاوڵاتیان بتوانن ڤیزای ئەلکترۆنی وەربگرن و لەو ڕێگەیەشەوە ئیمزای ئەلکترۆنی لەسەر بکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن