هەواڵ

وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی موچەی راگەیاند

05:03 - 06/06/2019 12848 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

 

وەزارەتی دارای رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی موچەى مانگی سێی فەرمانبەران دەکەن و پێنج وەزارەت و چەند توێژێک موچە وەردەگرن.

 

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم، بە دیجیتاڵ میدیای "زەمەن"ی راگەیاند، رۆژی دووشەممە و سێشەممەی داهاتوو موچەی وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی و ئابوری دابەشدەکرێت.

 

 

وتیشی، رۆژی چوارشەممە موچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان و زیندانییە سیاسییەکان دابەشدەکرێت.

 

 

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی پێنجشەممە، موچەی  وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی وەزارەتی داد و ئەنجوومەنی دادوەری ھەرێم و خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان دابەشدەکرێت.

 

ئەمە لە کاتێکدایە پێش پشوی جەژنی رەمەزان، وەزارەتی دارایی تەنها موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی پەروەردە دابەشکرد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن