هەواڵ

سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی سودان: لە ماوەی نۆ مانگدا هەڵبژاردن دەکرێت

10:45 - 04/06/2019 140 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی سودان، فەریقی یەکەم روکن عەبدولفەتاح بورهان ڕایگەیاند کە ئەنجومەنەکە بڕیاریداوە سەرجەم ڕێککەوتنەکان لەگەڵ خۆپیشندەران هەڵبوەشێنێتەوە.

 


ئەنجومەنی سەربازی سودان، ئەمڕۆ سێشەممە، (چواری حوزەیرانی 2019) بڕیاریدا بە ڕەتکردنەوەی سەرجەم ڕێککەوتنەکانی پێشوو لەگەڵ ئۆپۆزسیۆندا و هەروەها بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختەی دا.

 


ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی سەربازی سودان دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی ڕابردوودا بە فشاری سەربازی توانیان کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنن کە داوایان دەکرد دەسەڵات بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی بگوێزرێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن