عیراق

بەهۆى تەمەوە گەشتە ئاسمانییەکان راگیران

09:26 - 04/12/2022 95 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_بەغدا


بەهۆی تەمومژی چڕ و کەمبوونەوەی مەودای بینین، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راگیران.


جیهاد دیوان بەڕێوبەری راگەیاندنی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق، رایگەیاند، بەهۆی تەمومژێکی چڕ لە ئاسمانی بەغدا و کەمبوونەوەی مەودای بینین لە بەشێکی شارەکانی عێراق، گەشتە ئاسمانیەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راگیران.

لەبارەى دەستپێکردنەوەى گەشتەکان جیهاد دیوان ئاماژەی بەوەکرد، کە هەرکاتێک کەشوهەوا ئاسایی بێتەوە گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.

ماوەی دوو رۆژە تەمومژێکی زۆربەی ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە هەندێک شوێن بووەتە ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ دروستکردووە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن