هەواڵ

ئەمریکا مەرجێکی نوێی بۆ وەرگرتنی ڤیزا دەرکرد

08:53 - 02/06/2019 592 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕیاریدا کە ئەو کەسانەی کە داوای ڤیزای وڵاتەکەیان دەکەن پێویستە سەرجەم زانیارییەکان و سەرجەم پێگەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بدەن بە ئەمریکا.

 

 

بە گوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە ئاژانسی ئاسۆشێتید پرێس بڵاویکردووەتەوە، هەر کەسێک داوای ڤیزا بکات دەبێت ناونیشانی لە سەرجەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئیمەیڵ و ژمارە مۆبایلەکەی بداتە وەزارەتی دەرەوە.

 

 

بە گوێرەی ئەو ئاژانسە بڕیارەکە لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە ئەمەش دوای ئەوەی کە ئەو گۆڕانکارییانە پەسەندکراو لە ئێستاوە هەموو کونسوڵگەرییەکان کە داوای ڤیزایان لێ بکەیت داوای نوسراو  و زانیارییەکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن