له‌م ناوچانه زۆرترین بڕی باران باریوه و واده‌ی كۆتایی هاتنی شه‌پۆله‌كه‌ش دیاریكرا
12:08 - 26/11/2022
159 جار خوێندراوەتەوە
"زەمەن"
شه‌پۆلی بارانی ئه‌مجاره
زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و په‌ڵه‌یدا، زۆرترین بڕیش له
ناوچه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر باریوه.
بە گوێرەی دوایین پێشبینییەکان، کاریگەری ئەو شەپۆلە
باران بارینەی کە ئێستا ڕووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، هەندێک کات لێزمە
بارانیشی لەگەڵ دا دەبێت و کاریگەرییەکانیشی وردە وردە ئەمشەو بەرەولاوازی دەچێت.
بەپێی پێشبینییەکان سنوری پارێزگای هەولێر و سەنتەری
پارێزگاکە زۆرترین بارانی تێدا دەبارێت لە چاو ناوچەکانی دیکە.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی
و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ڕابردوودا ئاستی باران بارین بەمشێوەیە
بووە.