ئابوری

نرخى نەوت زیاتر هاتە خوارەوە

08:54 - 25/09/2022 132 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_ئابورى

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، گۆڕانکاری بەسەرداهات و ئەمڕۆ زیاتر دابەزى.


ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت به‌ 86 دۆلار 60 سه‌نت و خاوی ئه‌مریكیش به‌ 79 دۆلار و 42 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

له‌ 8ی مانگی ئازاری ئه‌مساڵ، نرخی نه‌وت بۆ 130 دۆلار به‌رزبۆوه‌، ئه‌وه‌ش دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا  كه‌ رایگەیاند: بوو؛ هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌و ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌ 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.

به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه‌، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له‌ داهاتی ناوخۆو فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه‌ زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه‌ به‌ فرۆشی نه‌وتی رۆژانه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن