کوردستان

تۆپخانه‌كانی ئێران چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم بۆردومان ده‌كه‌ن

04:29 - 24/09/2022 138 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

 

تۆپخانەکانی ئێران چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، تۆپخانەکانی سوپای پاسداران کە لە شاری شنۆ جێگیر کراون، تۆپبارانی کوێستانەکانی سەقەر و بەربەزین لە هه‌رێمی کوردستانن کە هێزی بەشێک لە حیزبە کوردستانییەکان لەو دوو چیایە جێگیر کراوە.

بۆردومانه‌كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن