کوردستان

شایستە داراییەکانی جووتیاران دابەش دەکرێت

05:16 - 22/09/2022 42 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_هەرێمى کوردستان

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی پارەی جووتیاران بۆ ساڵی 2022 دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل. بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند: "چەکی دوا بڕە پارەی جووتیاران بۆ ساڵی 2022 گەیشە دەستمان کە بریتیە لە بڕی (34 ملیار و 613 ملیون و 77 هەزار دینار)".

ئاماژەی بەوەش داوە کە چەکی پارەکان بەم شێوەی لای خوارەوە بەپێی شارەکان دابەشکراوە:

هەولێر- 22 ملیار و 687 ملیۆن دینار.
سلێمانی - 8 و 798 ملیون دینار.
دهۆک - 3 ملیار و 128 ملیۆن و 77 هەزار دینار.

ئەوەش خراوەتە روو کە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو دوای وەرگرتنی رێکارە کارگێڕی و داراییەکان دەست بە دابەشکردنی ئەو پارەیە دەکرێت و بەم شێوەیەش کۆتایی بە پارەی جووتیاران بۆ ساڵی 2022 دێت.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن