هەواڵ

رێگاکانی چارەسەرکردنی سەر ئێشە لەمانگی ڕەمەزاندا

02:52 - 25/05/2019 49 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

 

لە مانگی ڕەمەزاندا بەهۆی ئەوەی بۆ چەند کاتژمێرێک رۆژووانان هیچ شتێک ناخۆن، توشی سەر ئێشە دەبن، بەهۆی کەمبوونەوەی بڕی ئاو لە جەستەدا و تێکچوونی سیستمی خەو.

پێگەی BoldSky لەپەڕەی تەندرستیدا بڵاویکدەکاتەوە کە باشترین چارەسەر بۆ سەر ئێشە لە ڕەمەزاندا سەرخەوشکاندن بۆ چەند خولەکێک ئەمەش باشترین چارەسەری سەر ئێشەیە لە مانگی ڕەمەزاندا.

لای خۆشیەوە پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئاماژە بە چەند هۆکارێکی دیکەی سەر ئێشە دەدەن لەوانە، کەمبونەوەی ماددەی کافاین لە جەستەداو کەمی رێژەی نیکۆتین لەو کەسانەی کە جگەرەکێشن.

روونیشدەکەنەوە بەرزبوونەوەی رێژەی شەکر لە خوێندا لەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە هۆکارێکی دیکەیە، لەمەوە پسپۆڕان چەند رێنماییەک دەدەنە رۆژووانان بۆ چارەسەری کێشەی ئەم حاڵەتە ئەویش ئەم خاڵانەی خوارەوەیە.



لەمانگی ڕەمەزاندا بە رۆژدا بەم شێوەیە چارەسەری سەر ئێشە بکە:-

_ پارچەیەک قوماشی سارد یان کەمێک بە سەهۆڵەوە بیخە سەر سەرت بۆ 10 خولەک

_ ئەنجامدانی چەند راهێنانێکی وەرزش، لەوانە سوڕانی مل و شان بەلای راست و چەپدا 10جار

_ ناو بەناو هەناسە بە لوت هەڵمژەو بە دەم بییەوە

_ خۆشتن بە ئاوی سارد


لەمانگی ڕەمەزاندا بە شەو بەم شێوەیە چارەسەری سەر ئێشە بکە:-

_ ئەو خواردنانەی لە ژەمی بەربانگ و پارشێودا دەخورێت با بڕێکی کەم شەکر و چەوری تێدا بێت

_ خواردنەوەی بڕێک ئاوی زۆر لەنێوان ژەمی بەربانگ تاوەکو پارشێو

_ لە پێش رەمەزاندا خواردنی قاوە کەمکەوە تاوەکو لە ڕەمەزاندا توشی سەر ئێشە نەبیت

_ دورکەوەرەوە لە خواردنەوە گازییەکان و گرنگیدان بە خەو

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن