هەواڵ

فەلسەفەی 'هەگبەی زانین'ی د. ساماڵ مانیی گەیشتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

08:50 - 25/05/2019 120 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

کتێبی یەکەم و دووەمی 'هەگبەی زانین'  پار لە باشوری کوردستان بڵاوکرانەوە، ئەمساڵ  گەیشتنە رۆژهەڵاتی کوردستان و  لە چاپدرانەوە و بڵاودەکرێنەوە

هەگبەی زانین، پرۆژە نوسینێکی فەلسەفی د. ساماڵ مانییە، لە سێ کتێب پێکهاتبوون و ساڵى پار (٢٠١٨) دوو کتێبیان لە هەرێمی کوردستان بڵاوکرانەوە، بابەتەکانی هەرسێ کتێبەکە لە ناو قوڵایی پرسی 'زانین' دان لە بواری فەلسەفەدا. هەر یەک لەو کتێبانە وەک کتێبێکی سەربەخۆ نوسراون و هەریەکەیان لە پەرشێکی پیستیمۆلۆجیدا پرسی 'زانین' تاووتوێ دەکەن.


 هەرکام لەم کتێبانە بۆخۆی دەکرێت وەک کۆرسێکی فەلسەفە لەبارەی زانینەوە بخوێنرێتەوەو سودیانڵێوەربگیرێن، ئەم کتێبانە سەرچاوەن و ڕۆشنبیرانی دەرەوەی زانکۆکان  وخوێندکاری زانکۆکان لە خوێندنی باڵادا کۆ دەکاتەوە. جگە لەوەی هەرسێ کتێبەکە پێکەوە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن  بۆ خوێندنەوە لە ئاستە جیا جیاکانی خوێندنی باڵادا.

هەموو کتێبەکانی 'هەگبەی زانین' لە پانتایی فەلسەفەی ئەنەلەتیکدان ومەسەلەی زانین و کێشە و گرفتەکانی زانین دەردەخات و نەخشەیەک بۆ پرسی 'زانین' پێکدەهێنێت لە فەلسەفەدا. خوێندن و دیبەیتی فەلسەفەی ئەکادیمی، لە ئاستی زانکۆکانی بەریتانیاو ئەمەریکاو ئەوروپاوە دەگەیەنێتە بەردەستی خوێنەری کورد، له ‌ناو ماڵەکانی خۆیانداو لە زانکۆکانی کوردستاندا. هەموو سەرچاوەکانی بە زمانی ئینگیلیزیە، باسەکان کورت و پوختن و بە زمانێکی ڕوون نووسراون، بەڵام لە ناوەرۆکی تێزو ئارگیومەنتە فەلسەفییەکانی کەم نەکردوونەتەوە و ئاستی بەرزی فەلسەفەی ئەکادیمی پاراستووە. 

هەموو کتێبەکانی 'هەگبەی زانین' سەرچاوەیەکی فەلسەفەین، هەم بۆ خوێندکاری فەلسەفەی ئەکادیمی لە سەر ئاستی زانکۆکان و خوێندنی باڵا، هەم بۆ هەر کەسێک کە لە ماڵەوە بیەوێت وەک کۆرسێک لە بواری فەلسەفەدا لەسەر پرسی 'زانین' بیەوێت بخوێنێتەوە

ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی  کوردستان ئەم دوو کتێبەی 'هەگبەی زانین' پێکەوە کۆکراونەتەوە و بڵاودەکرێنەوە.

کتێبی یەکەمی 'هەگبەی زانین' : تاووتوێی پرسی زانین دەکات لە پیستیمۆلۆجی کلاسیکدا
کتێبی دوەمی 'هەگبەی زانین' : تاووتوێی پرسی زانین دەکات لە سۆشیال پیستیمۆلۆجیدا

نوسەر: د. ساماڵ مانیی
مژار:  فەلسەفە
وەشاندن:  کتێبخانەی مادیار

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن