تەندروستی

کۆنتڕۆڵکردنی فشاری خوێن زەحمەت نییە

05:07 - 16/08/2022 138 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن _ تەندروستی 

دکتۆر _ داهات حەوێزی

 

دەتوانیت لە ڕێگای ئەم ۱۰ ئامۆژگاریەوە فشاری خوێنت کۆنتڕۆڵ بکەیت:

١-کەمکردنەوەی بەکارهێنانی خوێ لە خواردن و خواردنەوەکانت (ئەتوانی خوێ بکەیتە چێشتەوە بەڵام خوێی زیادە لەسەرسفرە نەبێت)

 

٢-خواردنی سەوزە و میوە بە شێوەیەکی بەردەوام (بەلایەنی کەمیەوە ڕۆژی ٥ پارچە میوە بخۆ)

 

٣-خواردنە چەورییەکان کەم بکەرەوە

 

٤-دوورکەورەوە لە جگەرە کێشان و نێرگلە کێشان

 

٥-واز لە خواردنەوە گازیەکان و خواردنەوە کحولیەکان بهێنە

 

٦-بەردەوام وەرزشکردن و جوڵانەوەی ڕۆژانەی هەبێت

 

٧-بەکارهێنانی دەرمانی شەکرە و چەوری و نەخۆشی دڵ ئەگەر ئەو کێشە تەندروستیانەت هەبوو.

 

٨-ڕۆژانە دەرمانەکانت لە کاتی خۆیدا بەکاربهێنە

 

٩-بە بەردەوام چاودێری فشاری خوێنت بکە تەنانەت ئەگەر هیچ ناڕەحەتیشت نەبێت

 

١٠-دوورکەورەوە لە سترێس و دڵەڕاوکێ و پەستانی دەروونی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن