ئابوری

نرخى نەوت رێژه‌یه‌كی تر دابه‌زی

08:07 - 15/08/2022 62 جار خوێندراوەتەوە





زەمەن _ ئابورى


نرخى نەوت جاریکى دیکە رووى لە دابەزین کردەوە و به‌به‌راورد به‌ دوێنێ زیاتر دابه‌زی.


ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 97 دۆلار دابەزى و خاوی ئه‌مریكیش بە 91 دۆلارو 17 سه‌نته‌. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ رێژه‌یه‌ك به‌رزتربوو.

له‌ 8ی مانگی ئازاری ئه‌مساڵ، نرخی نه‌وت بۆ 130 دۆلار به‌رزبۆوه‌، ئه‌وه‌ش دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا  كه‌ رایگەیاند: بوو؛ هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌و ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌ 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.

به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه‌، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له‌ داهاتی ناوخۆو فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه‌ زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه‌ به‌ فرۆشی نه‌وتی رۆژانه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن