هەواڵ

پاریس پلان بۆ بەدەستهینانی ئامانجێکی زیدان دادەنێت

04:05 - 21/05/2019 185 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

 

یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینەدا پۆڵ پۆگبا کە یەکیکە لە ئامانجەکانی زیدان، لەیانەی مانچستەر یونایتدەوە بگوازێتەوە ریزی یانەکەی.

ماڵپەری لی 10 سپۆرتی فەرەنسی بڵاویکردوەتەوە، یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی پۆڵ پۆگبا، ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتد دەست پێکردوە و دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینەدا یاریزانکە بگوازێتەوە باخچەی شازادەکان.

پۆڵ پۆگبا یەکیکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی زینەدین زیدانی راهینەری یانەی ریاڵ مەدرید و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو بە  ئەستێرە فەڕەنسیەکە هێلی ناوەڕاستی یانەکەی بەهێزبکات.


هاوکات رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە، یانەی مانچستەر یونایتد نایەوێت بە هیچ نرخێک دەستبەرداری یاریزانە فەڕەنسیەکە بن و بۆ وەرزی داهاتوش لە گەڵ شەیتانە سورەکان بەردەوام دەبێت، بە تایبەت کە پۆگبا یەکێکە لەو یاریزانانەی کە لەلایەن سۆڵشایەری راهێنەرەوە زۆر پشتی پێدەبەسترێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن