بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
10:33 - 28/06/2022
1016 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 28-6-2022 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
پاش ئەو فشارە زۆرەی کە لەسەر شوێنی کار لەسەرت هەیە دۆخت بەرەو باشبوون دەڕوات، لەرووی سۆزداریش پەیوەندیت بەرەو فرانبوون و سەرکەوتن دەڕوات.
گا (4/20 بۆ 5/20)
ئەم ماوەیە هەست بە قەلەقی و بێتاقەتی زۆر دەکەیت، پێویستە خۆت لە کۆمەڵێک کەس دووربخەیتەوەو گرنگی بە ژیانی تایبەتی خۆت بدەیت.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
لەرووی سۆزدارییەوە پەیوەندیت بەهێزە، ئەمڕۆ بۆت گونجاوە کە سەرداری کەسوکارت بکەیت و گەورەیی خۆت بنوێنیت.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
پێگەت لەشوێنی کار و کۆمەڵگادا فراوانە، ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاوە بۆ ئەوەی بەدوای کاری نوێدا بگەڕێیت، بەرژەوەندیت لەوەدایە سەردانی بەرپرسەکان بکەیت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
لە کۆمەڵگادا هەمیشە بە کەسێکی چالاک تەماشا دەکرێیت و دەتوانیت ئامانجەکانت بپێکیت و هاوکاری هاوڕێکانت بکەیت، بەڵام خۆت لەهەموو شتێک بپارێزە.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
کەشێکی سۆزداری رووتتێدەکات، بەڵام ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بە، مەهێڵە کارکردنی زۆر زیان بە تەندروستیت بگەیەنێت.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
چێژ لەو وزەو چالاکییەکی ئەمڕۆ هەتە وەریگرە، ئەم رۆژانە لە بەرژەوەندی تۆدایە بۆ بەهێزبوونی پێگەت لە کۆمەڵگادا.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
لەڕێگەی کارەوە یاخود کاری چەند کاتژمێری بڕێک پارە دێتە بەردەستت، هەروەها دیارییەک یاخود خەڵاتێک بەدەستدەهێنێت.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاوە بۆ پشوو وەرگرتن و سەردانی کردنی کەسە نزیکەکانت، هەلی گەشتکردن و پەیوەندییەکانت زیاتر دێتە بەردەم.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
ئەگەر بەنیازیت گرێبەستێکی کڕینی شوێنی نیشتەجێ واژۆ بکەیت یاخود دیکۆری ماڵەکەت بگۆڕیت، رازی بە، لەگەڵیدا توانایەکی باشت هەیە بۆ رازیبوونی خێزانەکەت بەم کارەی دەیکەیت.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ئەمڕۆ هەواڵێکی خۆش دەبیستیت کە پەیوەندی بەیەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەتەوە هەیە، پەیوەندیت لەگەڵ کەسە ئازیزەکانت فراوان دەبێت.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
سوود لە پەیوەندییەکانت وەردەگریت کە لەگەڵ براکانت و دراوسێدا هەتە، لە کارەکەت زۆر ماندویت و پێویستە پشوو وەرگریت.