تەندروستی

پەتای كۆلێرا چیە؟ هۆكارو چارەسەرەكان

05:46 - 19/06/2022 329 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن _ تەندروستی

  1. دکتۆر _ سازان جمال غریب

 

پەتای کۆلێرا:
نەخۆشیەکی درمی کوشندەیە کە دەبێتە ھۆی ھەوکردنی ریخۆڵە بەھۆی میکرۆبێکی بەکتریایی کە ناودەبرێت بە (ڤی سی ) ڤیبریۆ کۆلێرا، لە ئەنجامی توشبوون بەم بەکتریایە مرۆڤ توشی سکچونێکی توند دەبێت. 

 

گرنگترین نیشانەکانی تری توشبون بە کۆلێرا بریتیە لە رشانەوەو وشک بونەوەی لەش و ھەندێ جاریش رەنگە ئەمە ببێتە ھۆی مردنی کەسی توشبوو ئەگەر بە زوویی چارە نەکرێت.

 

#گرنگترین نیشانە ناسرەوەکانی ئەم پەتایە:

-سکچونێکی توند کە پیسایی کەسەکە وەکو ئاوی برنج سپیە.

 

-تینوێتیەکی زۆر و وشک بونی دەم و لێو.

 

-رشانەوەی زۆر 

 

-بێھێزی و لاوازی و ئازاری توندی سک و ئازاری  قاچ و ماسولکەکان.

 

-وشکبونەوەی پێست و نزم بونەوەی پەستانی خوێنی کەسەکە.

 

-سست بون و زیانگەیاندن بە گورچیلەکان.

 

#بەرچاوترین رێگەکانی بڵاوبونەوەی پەتاکە:

 -پیس بونی ئاوی خواردنەوە کە سەرچاوەی ئاوەکە بە بەکتریاکە پیس بوبێت بەھۆی رشانەوەو  پیسایی کەسێکی توشبوو لەو ناوچەیەدا.

 

-خواردن و خواردنەوەی تری پیس بوو وەک  خواردنی چێشتخانەو سەر عەرەبانەکان کە لەلایەن کەسێکی توشبوو یان ھەڵگر بە میکرۆبەکە ئامادە کرابێت.

 

-خواردنی سەوزەو میوەی پیسبوو بە میکرۆبەکە کە رەنگە بە سەرچاوەی ئاوی ناتەندروست ئاودرابێ کە میکرۆبەکە یان پاشەرۆی کەسێکی توشبوی تیابوبێت، یان پەینی مرۆیی بەسەردا کرابێت، بەتایبەتی کەوەرو کەرەوزو تەرەتیزەو سڵق و تورو...ھتد.

 

-لەرێی مێش و مەگەزو ئەو حەشەرات و مێروانەی کە ھۆکارن وەکو ھەڵگر (ڤێکتەر) بۆ گواستنەوەی میکرۆبەکە.

 

 

#خۆپاراستن؟؟
-چی بکەین؟

 

 دەست شتن زوو  زوو بە ئاو و سابون و خاوێن کەرەوە میکرۆب کوژەکان. بەتایبەتی پێش ئامادەکردنی خواردن و پێدانی شیر بە منداڵەکەت. یان پاش چونە تەوالێت منداڵەکەت ئیجباربکەو رایبھێنە لەسەر دەست شوشتنی بەردەوام.

 

-کوڵاندنی ئاوی خواردنەوە تەنانەت بۆ چاو چێشت لێنانیش، دورکەوتنەوە لە بەکارھێنانی ئاوی شەمعەو تانکەرەکان بۆ خواردنەوە.

 

-دڵنیابونەوە لە باش کوڵاندنی خۆراک پێش خواردنی و وە دوورکەوتنەوە لە خواردنی باش نەکوڵاوو باش نەبرژاوو خاو و دورکەوتنەوە لە خواردنی رێستورانت و سەردانەپۆشراوی سەر عەرەبانەکان و دەرەوە.

 

-دورکەوتنەوە لە خواردنی ھەموو جۆرە سەوزەیەک، لەبەرئەوەی دڵنیانین لە سەرچاوەی ئاودانەکەی.

 

-پاککردنەوەی تەوالێت و گەرماوەکەت بەبەردەوامی و پاک راگرتنی.

 

 

#چارەسەر چیە؟

 ترس و دڵە راوکێی ناوێ، چارەسەر ئاسانە:

 

لەئەنجامی لەدەستدانی برێکی زۆر لە خوێ و ئاو لەلەشی نەخۆشەکە بەھۆی سکچون و رشانەوەوە....دەتوانرێت ئەمە قەرەبوو بکرێتەوە بە وەرگرتنی شلەمەنیەکی باش (ئاو و شەربەت ) وە گیراوەی دێکسترولایت لەرێگەی دەمەوە یان ئەگەر نەخۆش حاڵی خراپ بوو لەرێگەی خوێنھێنەرەوە  دەتوانرێت گیراوەی دێکسترولایتی پێ بدرێت.

 

وەرگرتنی ئەنتی بایۆتیک زۆر گرنگە بۆ کورتکردنەوەی ماوەی پەتاکەو سکچونەکەو زوو کردنە دەرەوەی بەکتریاکە لە لەشی نەخۆش بۆناو پیسایی وەک تێتراسایکلین ،   سێپرۆفلۆکساسین و ئیریسرۆمایسین ...چەند ئەنتی بایۆتیکێکی دیکە. 
لە منداڵدا دەتوانرێت حەبی زینکی پێبدرێت بۆ کەم کردنەوەی سکچونەکە.

 

-خۆشبەختانە ئەگەر چارەسەری بەپەلە وەربگیرێت ئەوا رێژەی مردن سەدا یەک ١٪‏ کەمترە.

بەھیوای سەلامەتی بۆ ھەمووان.

_سەرچاوەی بەکارھاتوو:CDC 


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن