هەواڵ

شۆخان ئەبوبەکر: لە پێشکەشکردنی بەرنامەدا سەرکەوتووم

08:45 - 17/05/2019 416 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن: مه‌زهه‌ر كه‌ریم


بێژه‌رو پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانییKNN  شۆخان ئه‌بوبه‌كر  کە لای خەڵک بە بێژەرە باڵاپۆشەکە ناسراوە، دەڵێت: لە مانگی ڕەمەزاندا زۆر ئاسوودەیە بەتایبەت کاتێک هەموو ئێوارەیەک بەرنامەیەیەکی ئاینی پێشکەشی دەکات.


شۆخان هه‌موو ئێواره‌یه‌ك له ‌كاتژمێر حەوتی ئێوارە، لە کەناڵی KNNبه‌رنامه‌ی (سایه‌) به‌میوانداری مامۆستایه‌كی ئاینی پێشكه‌ش ده‌كات. سەبارەت بەو بەرنامەیە بە زەمەنی وت:" به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی پێش ڕه‌مه‌زانیش باڵاپۆش بووم، میوانه‌كانم ئاسووده‌ن له‌به‌رنامه‌كه‌مداو بۆخۆشم سه‌ركه‌وتووم، چونكه‌ باکگراوندێكی ئاینیم هه‌یه‌".


شۆخان سەبارەت پێشکەشکاریی و کابانیی لە ماڵەوە لە مانگی ڕەمەزاندا، دەڵێت: "زۆر به‌باشی دەزانم شیرینی وەکو برمه‌و پاقڵاوه‌و زنودست و كونافه‌و بامیه‌و لوقمه‌قازی دروست بکەم، هەروەها به‌باشی  دۆڵمه‌و بریانی‌و قۆزی شێخمه‌حشی دەزانێ لێبنێم هه‌رچی خواردنی ده‌ستم بخوات وتوویەتی زۆربه‌تامه‌"


ئه‌و دەشڵێت ستایلێكی تایبه‌ت بە خۆی هه‌یه‌ نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌و جۆره‌ ستایلە ببێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مارکێت  وبازاڕێکی تایبه‌تی نییه‌ تا جل‌وبه‌رگی لێ بكرێت " زۆر به‌لامەوه‌ ئاساییه‌ له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ جل‌وبه‌رگ بكڕم."


شۆخان ئاماژە بەوە دەکات یه‌كێك له‌كێشه‌كانی باڵاپۆشییه‌كه‌ی، نه‌بوونی له‌چكه‌ له ‌ڕه‌نگی جله‌كانی، ئەمە زۆر ماندووی ده‌كات چونکە جار هه‌بووه‌ به‌ساڵ چاوه‌ڕێی كردووه‌‌و گه‌ڕاوه‌ تا له‌چكێكی گونجاندووه‌ له‌گه‌ڵ جله‌كانیدا.


شۆخان باس لەوەشدەکات زۆر کات پرسیاری ئەوەی لێدەکەن کە ئایا خوشکی هەڤاڵ ئەبوبەکری پارێزگاری سلێمانییە بەڵام ئەو تەنها لە دورەوە دەیناسێت و وەک خۆی دەڵێت "خوشک و برا نین"

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن