هەواڵ

مەترسییەکی گەورە لەسەر کەرکوک ئاشکرا دەبێت

09:46 - 16/05/2019 410 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

بەرپرسێکی پارتی لەکەرکوک رایدەگەیەنێت، داعش بە جۆرێك زیادی كردووە لە کەرکوک، شەوانە كۆنتڕۆڵی ناوچەكەکە دەکەوێتە دەستی ئەوان.

عەدنان كەركووكی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك _ گەرمیان رایگەیاند، "ھێزی عێراقی شەوانە كۆنتڕۆڵی ناوچەكەیان لە دەستدا نامێنێت و دەكەوێتە دەستی داعشەوە، لەبەر ئەوەی ھێزی عێراقی زۆر لاوازن و شەوانە ناوێرن لەبارەگای خۆیان بچنە دەرەوە".

ئەو بەرپرسەی پارتی  بە ماڵپەری فەرمی حیزبەکەی وتووە،  "ھێزی عێراقی لەجیاتی پاراستنی خەڵكی ناوچەكە، دێن پاڵپشتی لە عەرەبی ھاوردە دەكەن تا زەویی كوردەكان داگیر بكەن، بەڵام پێویستە بەپەلە ھەردوو حكوومەتی ھەرێم و بەغدا بگەنە رێككەوتن و ھێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە و بە ھاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق ئەو ناوچانە بەڕێوە ببەن".

ئەمە لەکاتێکدایە جموجۆڵەکانی داعش لە عێراق و ناوچە جێناکۆکەکان زیادی کردووە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، داعش جارێکی تر ھێرشی كردوەتە سەر ھێزی پۆلیسی ئیتیحادی و سێ ئەفسەری ئەو هێزەیان کوشتووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن