هەواڵ

گۆڕان كۆنفڕانسی نیشتمانی ده‌به‌ستێ

06:38 - 16/05/2019 508 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

ژماره‌یه‌ك له ‌هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داواده‌كه‌ن سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌یان پرۆسه‌ی نوێبوونه‌وه‌ ده‌ستپێبکات و ئه‌ندامێكی خانه‌ی راپه‌ڕاندنیش ئاشكرایده‌كات، كه‌ دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ كۆنفرانسی نیشتمانیی گۆڕان (کە هاوتای کۆنگرەیە) ده‌به‌سترێ.

 

شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا، هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵبژاردن و نوێبوونه‌وه‌ له‌ گۆڕاندا به‌ زه‌روره‌ت ده‌زانێ و له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ "زه‌مه‌ن"ی وت: "به‌پێی ده‌ستوور ده‌بێ دووساڵ جارێك هه‌ڵبژاردن و كۆنفرانس ببه‌سترێ، كەچی كۆنفرانسی نیشتمانیی سێ ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوەو‌ هێشتا نه‌به‌ستراوه‌، ئه‌مانه‌ هه‌مووی زه‌روره‌تن بۆ حزب، نابێ نوێبوونه‌وه‌ نه‌كرێت".

 

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ شۆڕش حاجی، ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و وتەبێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به "‌زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند:‌ دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، گۆڕان ده‌ستده‌كات به‌ به‌ستنی كۆنفرانسی نیشتمانیی". 

 

 لەژمارەى ئەو هەفتەیەى رۆژنامەی "زەمەن"دا لەم بارەیەوە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەى راپەڕاندنی بزوتنەوەى گۆڕان و بەدواداچونێک بڵاوکراوەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن