هەواڵ

شاسوار عەبدولواحید دەستگیرکرا

02:36 - 16/05/2019 258 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

 

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەر فەرمانی دادوەر دەستگیرکرا.

 

دوای ئەوەی دوێنێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوی دەرکرا، ئەمڕۆ دوای ئامادەبوونی لە بەردەم لە دادگا، دادوەر بەپێی ماددەی 2 لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بڕیاریدا دەست بەسەر بکرێ.

 

دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوی لە لایەن شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری ئەو جوڵانەوەیە، لەسەر ئەوەی لە لایەن سەرۆکی جوڵانەوەکەوە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی دەستکاری کراوی لێکراوە، بە فەرمانی دادوەر دوو سکرتێری تایبەتی شاسوار عەبدولواحید  و چەند خۆبەخشێکی نەوەی نوی دەستگیرکران.

 

هەروەها دواتر ئاسایش تۆمارێکی ڤیدیۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا پێنج کەس کە دوانیان سکرتێری تایبەتی شاسوار عەبدولواحید بوون دانیان بەوەدا نا کە بە فەرمانی سەرۆکی جوڵانەوەکە هەڕەشەیان لە شادی نەوزاد کردووە، هەروەها ئاسایشی ئاشکرایکرد کە "باندەکەی شاسوار" چەندین پەیجی نافەرمیان هەبووە کە لێوە هێرشیانکردووەتە سەر ڕۆژنامەنوسان و نوسەر و کەسایەتییە سیاسییەکان و ناویان زڕاندوون، دواتریش چەند ڕۆژنامەنوسێک سکاڵایان لەسەر تۆمارکرد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن