هەواڵ

راوێژکارێکی سەڵاحەدین بەهادین دەبێتە راوێژکاری بەرهەم ساڵح

09:19 - 15/05/2019 738 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

 

کوردستان سێوکانی، ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و راوێژکاری سەڵاحەدین بەهادین، دەبێتە راوێژکاری سەرۆکایەتی کۆمار.


پەیجی فەرمی یانەی ئاشتی لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیس بووک، ئاشکرایکرد، کە سەرۆکی یانەکەیان، کوردستان سێوکانی کە هاوکات راوێژکاری سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری یەکگرتوی ئیسلامی کوردستانە، ماڵئاوایی لێکردوون و دەبێتە راوێژکاری سەرۆکایەتی کۆمار و بەرهەم ساڵح.


دیجیتاڵ میدیای"زەمەن" پەیوەندیکرد بە کوردستان سێوکانییەوە، بە بێ ئەوەی هەوالەکە رەتبکاتەوە، رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە دەچێتە بەغدا و ئەو بابەتە لەوێ یەکلایی دەبێتەوە.


لەبارەی ئەوەی ئایا وەک کادرێکی یەکگرتوو دەبێتە راوێژکاری سەرۆک کۆمار و لە چی بوارێکدا راوێژ بە سەرۆکایەتی کۆمار دەدات، ناوبراو جەختی کردەوە، دوای سەردانەکە بۆ بەغدا دەزانێت کە ئەو بابەتە چۆنە.


کوردستان سێوکانی کاندیدی ژمارە دووی یەکگرتوی ئیسلامی بوو بۆ پەرلەمانی عێراق و پێشتریش ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بووە و بۆ ماوەی حەوت ساڵیش سەرۆکی لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی کرود بووە و دەرچوی بەشی فیزیای زانکۆی موسڵە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن