هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: دۆخەکە سەقامگیرە

05:26 - 15/05/2019 79 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند دۆخی ئەمنیی عێراق سەقامگیرە.

مەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕایگەیاند هەماهەنگییان لەگەڵ تەواوی لایەنەكاندا هەیە، پابەندنیشن بە زمانی دیالۆگ و رەخساندنی دەرفەتی یەكسان لەسەر بنەماو رۆشنایی پێداویستی ناوچەكە.

وتیشی "بارودۆخی ئەمنی لەعیراق سەقامگیرە، عیراق وڵاتێكە رێز لە هاوبەش و هاورێكانی دەگرێت و لەگەڵیان بەرژەوەندی هاوبەش ئاڵوگۆڕ دەكات".
هەروەها عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسی هەفتانەیدا باسی لە کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کرد و رایگەیاند، " ئێمە پلانێکمان بۆ بابەتی فریاکەوتن داناوە، ئەگەر کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران گەیشتە رووبەڕوونەوە، گفتوگۆشمان لەگەڵ هەردوولا کردووە و هاوکاریان دەبین بۆ ئەوەی کێشەکان نەگاتە هەڵدێر، لەبەر ئەوەی ئەو کاتە باجێکی گەورە دەدەین، هەوڵێکی گەورەمان بۆ هێورکردنەوەی ململانێکە داوە، لە هەردوولاشەوە ئاماژەی هێوربوونەوەی ململانێکە هەیە".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت ئەمڕۆ بە بیانوی دۆخی ئەمنییەوە ئەمریکا دیبلۆماتکارەکانی کشاندەوە لە عێراق و هۆڵەنداش کارەکانی هەڵپەسارد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن