هەواڵ

ئەمریکا و ئەڵمانیا مەشقی سەربازیان بە پێشمەرگە ڕاگرت

04:37 - 15/05/2019 53 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لەسەرتاسەری عێراق، هەردوو حکوومەتی ئەمریکا و ئەڵمانیا سەرجەم جموجۆڵەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان راگرتووە.

 جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە ”ئەمریکا و ئەڵمانیا مەشقی سەربازییان لە عێراق و کوردستان تا کاتێکی نادیار هەڵپەسارد، بڕیارەکە سەرانسەری عێراق دەگرێتەوە"

ڕاشیگەیاند بابەتی ئەو ٢٥ ملیۆن دۆلارەی لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە وەک مووچەی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگەوە دەنێردرێت، پەیوەندی بە بڕیارەکەی ئێستاوە نییە و بەردەوام دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن