هەواڵ

سەرۆکایەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

01:30 - 15/05/2019 1001 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، گواستنەوەی راژەی ژمارەیەک فەرمانبەر بۆ وەزارەتەکانی دیکە بڕیارێکی سیاسی نییە.

لە روونکردنەوەیەکدا دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئێمە لە دیوانی سەرۆکایەتی سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە بابەتەکە پەیوەندی بە لایەنی سیاسییەوە هەبێت".

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە چوارچێوەی رێکخستنەوە و ترشیق (بچووککردنەوە)ی هەیکەلیەتی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بڕیاردراوە بە ئەنجامدانی ژمارەیەک گۆڕانکاری و رێکخستنەوەی میلاکات، لەسەر ئەم بنەمایەش ژمارەیەک لە فەرمانبەرەکان کە میلاکیان زیادەیە راژەکانیان گواستراونەتەوە بۆ وەزارەکان، بۆ ئەوەی بتوانرێ سوود لە تواناکانیان وەربگیرێت لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان".

دڵنیاش دەدات  کە پرۆسەکە تەنیا رێکارێکی کارگێڕییەوە و هیچ پەیوەندییەکی بە لایەنی سیاسییەوە نییە، خەڵکی بێلایەن و ئەندامانی پارتیی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لایەنەکانی تری تێدایە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوودا لیستێکی گواستنەوەی ڕاژە بڵاوکرایەوە و باس لەوە کرابوو کە ئەو کەسانەی سەر بە کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری پێشووی سەرۆکی هەرێم، بوون گواستراونەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن