هەواڵ

وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی موچەی راگەیاند

05:31 - 14/05/2019 4179 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ موچەی پێنج وەزارەت و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای"زەمەن"ی راگەیاند، سبەینێ چوار شەممە، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا، داد، سامانه‌ سروشتییه‌كان، ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و کار کاروباری کۆمەڵایەتی و خاون پێداویستییە تایبەتەکان دابه‌شده‌كرێت.

 

ئاماژەى بەوەشکرد، دابەشکردنی موچە بەردەوام دەبێت و تاکو ٢٣ ئەم مانگە موچەى سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەشدەکەن و کۆتا شوێنیش کە موچە وەردەگرێت خانەنشینانی سەربازى و مەدەنین.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن