هەواڵ

سەرکردەیەکی شیوعی کۆچی دوایی کرد

01:10 - 14/05/2019 3594 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

عەبدولڕەزاق عەبدولسافی، سەرکردەی دیاری حیزبی شیوعی عێراقی لە شاری لەندەن کۆچی دوایی کرد.
دوای چەند ڕۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانە بە بێ هۆشی، ئەمڕۆ عەبدولڕەزاق عەبدولسافی کۆچی دوایی کرد.
عەبدولرەزاق عەبدولسافی، بە "ابو مخلص" ناسراوە لە ساڵی ١٩٣١ لەدایکبووە لە شاری کەربەلا و  لە دوای یەک ساڵ لە شۆڕشی 14ی تەمموز کۆلێژی یاسای تەواو کردووە، بە یەکێک لە سەرکردە ناسراوەکانی حزبی شیوعی عێراق دادەنرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن