هەواڵ

وەزارەتی بەرگری داوای زیادکردنی سەربازەکانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

08:52 - 14/05/2019 83 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا داواده‌كات ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانیان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بگەیەنرێتە 120 هه‌زار.

 

پاتریك شاناهان وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌وه‌كاله‌ت، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو 9ی مه‌ی، له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ جۆن بۆلتۆن راوێژكاری سه‌رۆك تره‌مپ بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ژماره‌یه‌ك په‌رپرسی باڵای پێنتاگۆن، داوای كردووه‌ كردووه‌ كه‌ ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا بۆ 120 هه‌زار به‌رزكرێته‌وه‌.

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌وه‌كاله‌ت ئه‌م داوایه‌ی بۆ كاتێكه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئیران هێرشی كرده‌ سه‌ر ئه‌مریكا یاخود بڕیاریدا ده‌ستبه‌كاركردن بكاته‌وه‌ له‌ پرۆگرامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌یدا.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م داوایه‌ی شاناهان-دا به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ پێویست به‌هێرشی زه‌مینی ناكات بۆ سه‌ر ئیران تا ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیادبكرێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ئێستادا خۆی له‌ نزیكه‌ی 35 هه‌زار سه‌ربازدا ده‌بینێته‌وه‌.

ئا: لوقمان غه‌فوور
سه‌رچاوه‌: زه‌ نیویۆرك تایمز، 13-5-2019

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن