هەواڵ

وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی دەرکرد

08:17 - 13/05/2019 1379 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

وەزارەتی دارایی و ئابووری، بڕیارێکی نوێی لەبارەی پاککردنەوەی نەخۆشخانەکانی ھەرێم دەرکرد.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لە لە رێنماییەکدا کە واژۆی  ڕێباز محەمەد حملان، وەزیری دارایی و ئابووری بەسەرەوەیە و تیایدا هاتووە، بەمەبەستی پاککردنەوەی نەخۆشخانەکانی هەرێم، پێویستە دابینکردنی کرێکار و گواستنەوەی زبڵ  و دوو سێت جلوبەرگ و پێلاوی ساڵانەو یەک ژەم خورادن بۆ کرێکارنی شەفتی شەوانە لە ئەستۆی کۆمپانیا یان بەڵێندەر دەبێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دابینکردنی پێداویستی پاککردنەوە و گواستنەوەیان بۆ کۆگاى نەخۆشخانەکان بە پێی پێویستی مانگانە لە ئەستۆى بەڵێندەر دەبێت.

 

باسی لەوەشکردووە، نابێت موچەی کرێکار مانگانە لە ٣٠٠ هەزار دینار کەمتر بێت و سەرپەرشتیاری کرێکارانیش لە ٤٠٠ هەزار دینار کەمتربێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن