په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یان راگه‌یاند
06:05 - 15/05/2022
105 جار خوێندراوەتەوە
"زەمەن"
پەرلەمانتارە
سەربەخۆکانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دەستپێشخەری خۆیان بۆ تێپەڕاندنی دۆخه
چەقبەستوهكه راگه‌یاند و داوا ده‌كه‌ن كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ ببێته سه‌رۆك وه‌زیران.
به‌پێی دەستپێشخەرییەکە،
سه‌ربه‌خۆكان پشتگیری حکومەتی زۆرینە دەکەن لەگەڵ دامەزراندنی ئۆپۆزسیۆنێکی کارا و
نایەنەوێت هیچ لایەنێکی دەرەکی دەستوەرداتە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی.
پەرلەمانتارە
سەربەخۆکان، ده‌ڵێن: فراکسیۆنێکی سەربەخۆ پێکدەهێنن بۆئەوەی پەرتەوازە نەبن و
بتوانن بەیەکەوە کارەکانیان جێبەجێ بکەن، به‌پێویستی ده‌زانن کەسێكی
سەربەخۆ و پاك ببێتە سەرۆك وەزیران کە لە گەندەڵی تێوەنەگلابێت و شارەزای سیاسەت کردن
بێت.
راشیانگەیاندووه:
پێویستە سەرۆک کۆمار بەپێی دەستور هەڵبژێردرێت و مەرجەکانی تێدا بێت و دیاردەری
چەکداری بە یاسایەك کۆتایی پێبهێنرێت.
هه‌روه‌ها به‌پێویستی
ده‌زانن سنورێك بۆ بە هەدەردانی سامانی نیشتیمان و دەستبردن بۆ سامانی گشتی
دابنرێت و حکومەت پەرە بە بوارەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و
دۆسیەی ئاو و پەروەردە و خوێندنی باڵا بدات و پشتگیری گەنجان بێت.
زیاتر
له شه‌ش مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كراوه، تائێستا سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك
وه‌زیران هه‌ڵنه‌بژێردراون.