حكومهتی ههرێم هۆشداری دهدات.. خۆتان بۆ دۆخێكی سهخت ئاماده بكهن
06:30 - 12/05/2022
2756 جار خوێندراوەتەوە
زهمهن_ههرێمی كوردستان
بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی
ئاوی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدات لەوەی وشكەساڵییەکی مەترسیدار ڕوو لە هەرێمی
كوردستان بكات و دەڵێت، " پێویستە خۆمان بۆ وشكەساڵیی سەخت ئامادە بكەین”.
د. كاروان سەباح، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان
بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی ڕاگەیاند، "پێویستە خۆمان
ئامادە بكەین بۆ وشكەساڵییەكی سەخت و پێشبینیدەكرێت بەهۆی گۆڕانكاری لە كەشوهەوا
60 %ی ئاوی سەر زەوی لە هەرێمی كوردستان كەم ببێتەوە."
ئاماژە بەوەش دەکات، " مەترسییەكی دیكە كە ڕووی لە هەرێمی
كوردستان كردووە كەمبوونەوەی بارانبارینە، پێشتر لەماوەی مانگێکدا باریوە، بەڵام
ئێستا لە ماوەی دوو ڕۆژدا بارانی بەخوڕ دەبارێت، بەوەش زەوی ناتوانێت هەمووی
بەیەكەوە وەربگرێت و ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی كەم دەكات."
بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم هۆشداریش دەدات
لەوەی، پێشبینی دەكرێـت وشكەساڵییەکی مەترسیدار ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكات."