هەواڵ

شەهێن: لە میدیادا کارێکی نوێ دەکەم

09:50 - 11/05/2019 312 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

 

شەهێن سابیر، ئەکتەرو میدیاکاری کورد ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کارێکی نوێی میدیایی دەکات و ئەویش تێکەڵکردنی نواندن و کاری میدیایە.

 

شەهێن سابیر رەحیم، ساڵی 1983 لە سلێمانی لەدایکبووە، ئەو ئێستا زۆر کات وەک بەڕێوەبەری میدیا کاردەکات‌و دەڵێت: “دەبێت شانۆكاران‌و سینەماكاران‌و هونەرمەندان فێری ئەوە بكرێن بەڕێوەبەری میدیاییان هەبێت نەك گۆرانیبێژێك‌و دەرهێنەرێك‌و ئەكتەرێك ببێتە میدیاكار، كە ئەوە كاری ئەو نییەو لە كارە سەرەكیەكەی دووردەخاتەوە”.

 

شەهێن لە لێدوانێکیدا بۆ “زەمەن” دەڵێت: “بەهۆی بەدواداچوونێكی بەردەوامم بۆ میدیای (گلۆبال) توانیومە كار لەسەر ئەو بیرۆكەیە بكەم، ئەویش كاركردنە لەسەر بەڕێوەبردن‌و ئامادەكردنی كاری میدیایی بەرهەمێكی سینەما یان شانۆیی یان هونەریی”.

 

ئەو خانمە میدیاکارە دەڵێت: “ئەوەی من دەیكەم كارێكی نوێی میدیاییە لە كوردستان، زۆركات پرسیاری ئەوەم لێدەكرێت ئاخۆ من بوومەتە هونەرمەند یان شانۆكار؟ بەڵام من هیچ كامیان نیم، تەنیا كاری میدیایی خۆم دەكەم”.

 

شەهێن کە ١٩ ساڵە کاری راگەیاندن دەکات دەڵێت: “لەگەڵ زۆرینەی هونەرمەندان‌و سینەماكاران‌و شانۆكاران بەهۆی كارە نوێیەكەوە پەیوەندییەكی باشی دروستكردووەو كاری میدیایی بۆ چەندین بەرهەمی هونەریی كردووە”.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن