هەواڵ

گوایدۆ داوای خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکات

07:05 - 10/05/2019 87 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"
سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤێنیزوێلی خوان گوایدۆکە جارێکی تر داوای لە تەواوی لایەنگرانی کردەوە کە سبەینێ برژێنە سەر شەقامەکانی تەواوی ڤێنزوێلا.
گوایدۆ کە خۆی وەک سەرۆکی کاتی وڵات دەناسێنێت و سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی ئەو وڵاتەیە، لە ٣٠ی نیساندا تۆمەتبارکرا بە ئەنجامدانی هەوڵی کودەتا،لەئێستا گوایدۆ داوا لە شوێنکەوتوانی دەکات کە بەمەبەستی ئیدانەکردنی دەستگیر کردنی ناوبراو سبەینێ بڕژێنە سەر شەقامەکان.
گوایدۆ ڕایگەیاند"لەگەڵ رژێمێکدا خەبات دەکەین کە گرووپە نیمچە رەسمییەکانیان چەکدار کردووە بەڵام ئەمە ئێمە راناگرێت. سبەینێ سەعات ١٠:٠٠ لە تەواوی وڵاتدا خۆپیشاندانی ناڕەزای ئەنجام دەدەین".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن