هەواڵ

ڤان دایک لەسەر ئەنجامی یارییەکە هاتە دەنگ

12:24 - 08/05/2019 306 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ، ڤان دایک پاش کۆتایی هاتنی یارییەکەی نێوان خۆیان و بەرشەلۆنە کە بە سەرکەوتنی یانەکەی ئینگلتەرا کۆتایی هات، یەکەمین لێدوانیدا.
ڤان دایک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دوای یارییەکە ڕایگەیاند  لەدوای یاری ڕابردوو وتم ئێمە پێویستمان بە شانس نیە بەڵکو بەهەوڵی خۆمان سەردەکەوین ، ئەوەشمان ئەنجامدا.
هاوکات مۆرینیۆ ڕاهێنەری گەورەی تۆپی پێ ڕایگەیاند  ئه‌م ریمۆنتادایه‌ به‌ ناوی یۆرگن كلوپه‌وه‌ ده‌نوسرێت و هۆکاری سەرکەوتنەکەی بۆ ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ گێڕایەوە.

خۆسێ مۆرینیۆ پاش بردنەوەی یانەی لیڤەرپوڵ لە یانەی بەرشەلۆنە کە توانی ڕیمۆنتادا بکات و بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر بیباتەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاری سەرکەوتن بەدەستبهێنێت ڕایگەیاند  كلوپ ئه‌ستێره‌ی یارییه‌كه‌ بوو نه‌گریا و نه‌ گله‌ی كرد له‌و یاریزانانه‌ی كه‌ پیكانیان هه‌یه‌ یان به‌شداریان نه‌كرد

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن