هەواڵ

حکومەت بڕیارێکی نوێی دەرکرد

08:54 - 07/05/2019 1062 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا قەرەبووی پلەی وەزیفیی ئەو ئێزدییانە بکاتەوە، کە بەهۆی شەڕی داعشەوە پلەی وەزیفییان جێ هێشتبوو.


ئەمڕۆ سێ شەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق  بە ئامادەبوونی عادل عەبدومەهدی لەسەر چەند پرسێک کۆبوەوە و یەکیک لە پرسەکانیش پەیوەست بوو بە کوردانی ئێزدییەوە.


لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران بڕیایدا، قەرەبووی پلەی وەزیفیی ئەو ئێزدییانە بکاتەوە، کە بەهۆی شەڕی داعشەوە پلەی وەزیفییان جێ هێشتبوو، یان خۆیان خانەنشین کردبوو، یان دەستیان لە کار کێشابوەوە.

ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کاتێکدایە،  پێشتر بەهۆی شەڕی تیرۆریستانی داعشەوە لە ناوچەكانی كوردی ئیزدی، زۆر کەس دەوامەکانیان بەجێ هێشتبوو و هێندێکیشیان بۆ دەرەوی وڵات کۆچییان کرد و هێندێکیشیان لە پلەی وەزیفی دوور خرابوونەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن