هەواڵ

چۆنێتی ئامادەکردنی ناوساجی بۆ پارشێو

06:13 - 07/05/2019 204 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

 

لە هەرێمی کوردستان، ناوساجی یەکێکە لەو خواردنانەی گرنگی زۆری پێدەدرێت، بە تایبەت لە پارشێواندا بۆ زۆرێک لە خێزانەکان خوردنی سەرەکیە.

پێویستییەکانی ئامادەکردنی ناوساجی: 


500 گرام ئارد

نیو پەرداخ ڕۆن

نیو پەرداخ شیری شل

سێ کەوچکی بچوک خوێ

یەک کەوچکی گەورە خەمیرە

کەوچکی مامناوەند ڕەشکە

کەوچکێکی گەورە شەکر

ئاوی شلەتێن بەپێی پێویست

هانگاوەکانی ئامادەکردنی ناوساجی:
سەرەتا ئارد و خەمیرە و خوێ و شەکر و ڕەشکە و ڕۆن و سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵ بەیەکتری دەکەین.

دواتر وردە وردە ئاوی تێدەکەین و دەیشێلین.

بەردەوام دەبین لە شێلانی و دوای ئەوەی هەویرەکە جوان خۆی گرت و پێگەیشت، بۆ ماوەی دوو کاتژمێر وازیلێبهێنە یان کەمتر لەجێگایەکی گەرم دایپۆشە تا هەڵدێت.

لەکۆتایدا هەویرەکە گونک گونک دەکەین و خڕی دەکەینەوە بە دەست، دواتر سوری دەکەینەوە لە ڕۆن یان زەیتدا.

لە دوای سوربونەوە ئامادە دەبێت بۆ خواردن

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن