هەواڵ

پزیشكێک نەخۆشی ئایدز بۆ 90 کەس دەگوازێتەوە

07:57 - 05/05/2019 103 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

 

لە رووداوێکی چاوەڕوان نەکراودا، لە پاکستان، پزیشکێکی نەخۆشی ئایدز، ڤایرۆسی HIV بۆ 90 کەس دەگوازێتەوە.  


دەسەڵاتدارانی شاری لارکانا لە باشوری پاکستان، پزیشکێکی ئایدز دەستگیردەکەن، بەتۆمەتی گواستنەوەی ڤایرۆسی HIV بۆ 90 کەس لە رێگەی دەرزییەوە.  


رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردەوە ، پزیشکەکە هەستاوە بە دەرزیەک کە ڤایرۆسی HIV پێوەبووە، پشکنینی خوێنی بۆ کۆمەڵێک کەس ئەنجامداوەو لەدوایدا ئەنجامی پشکنینەکە دەریخستوە کە 90 کەس توشی نەخۆشی ئایدز بوون و لە نێویاندا 65 منداڵ.  


وەزیری تەندروستی لە ویلایەتی ئەلسندی پاکستان جەختیکردەوە، پزیشكەکە خۆشی هەڵگری ڤایرۆسی HIV بوەو لە رێگەی دەرزی ڤایرۆساوییەوە، 90 کەس توشی نەخۆشیی ئایدز دەکات.


دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە رایدەگەیەنن، پزیشکەکە رووبەروی سزای قورس دەبێتەوە و بەرای هەندێک لە لایەنەکان ویستویەتی تۆڵە بکاتەوە بەهۆی ئەوەی خۆشی هەڵگری ڤایرۆسکە بوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن