هەواڵ

حەسار: عودەکەم لە ڕۆحم خۆشتر دەوێ

09:09 - 29/04/2019 92 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

حەسار هاوكار خانمە میوزیکژەنی کورد دەڵێت: عودەكەی لە ڕۆحی خۆی زیاتر خۆش دەوێ.


حەسار  لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (زەمەن) باس لە خولیای بۆ میوزیکژەنین دەکات و دەڵێت: “ماوەی نۆ ساڵ دەبێ ئامێری عود دەژەنمو بۆ زۆرینەی ڕاهێنانە دەنگیەكانی موزیكو گۆرانیش بەئامێری پیانۆ دەژەنم، ئەگەر ئامێری عودم نەژەندایە ئەوە ئامێری فلوتم هەڵدەبژارد.


حەسار بەبێ عودەكەی هیچی بۆ ناكرێ، ئەگەر ڕۆژێك عودەكەی لەباوەش نەگرێت وادەزانێ شتێكی گەورەی لێ بزربووە، ڕۆژانە چوار بۆ پێنج كاتژمێر عود دەژەنێ بەبەردەوامی.


دەشڵێت ئەگەر ئەو ئامێرەی نەژەندایە ئەوە کاری ئارایشت و مەیکەپی دەکرد و ئارەزوویەکی زۆری هەیە بۆ کاری جوانکاری

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن