شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

11:37 - 20/01/2022 956 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی، لەرووی دەرکەوتنی ئەسێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ 20-1-2022ی بورجەکانیان بڵاوکردەوە.


کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
بە وریاییەوە چاودێری کارەکەت دەکەیت، خۆشەویستەکەی لەسەر ئەوەی چەند هەڵەیەک دەکەیت سزات دەدات، کێشی لەشت دابەزێنە.

گا (4/20 بۆ 5/20)
مەهێڵە کێشەکان کاریگەری بکاتە سەر کارەکەت، دەتوانیت بە هێمنانە چارەسەری بکەیت و تێیپەڕێنیت، ئامادە دەبیت بۆ ئەوەی بکەویتە داوی خۆشەویستییەوە.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
کارەکانت بەباشی بەڕێوەدەچێت و فراوانی دەکەیت، لەگەڵ خێزانەکەت گەشتێکی چەند رۆژی ئەنجامدەدەن و دڵخۆشدەبن.
 
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
هەست بە ئازاری ویژدان دەکەیت لە ئاستی چەند کەسێک و داوای لێبوردنیان لێدەکەیت، خۆشەویستەکەت سوپرایزێکت بۆ دەکات.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
بەمنزیکانە تووشی شکستی دارایی دەبیت، لەبەر ئەوە پێویستە خەرجییەکانت کەمبکەیتەوە، هەوڵبدە لە خواردنی سوێر و چەور دوربکەوەرەوە.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
کێشەیەکی گەورەت رووبەڕوو دەبێتەوەو ناتوانیت چارەسەری بکەیت، بەمەش داوای هاوکاری لە کەسە نزیکەکانت دەکەیت.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاوە بۆ ئەوەی ئەو کارانەی پلان و بۆ داناون جێبەجێیان بکەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت باسی داهاتووتان دەکەن.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
بەهۆی دووریت لە خێزانەکەتەوە هەست بە قەلەقی دەکەیت، هەوڵبدە کەمێک خۆڕاگر بیت چونکە لەگەڵ تێپەڕبوونی کات هەموو شتێک باش دەبێت.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
بەهۆی کاری زۆرەوە تەواو سەرقاڵ بوویت و خێزانەکەت پشتگوێخستووە، هەوڵبدە خۆشەویستەکەت ببینیت ئەگینا لەدەستی دەدەیت.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
لە بەدیهێنانی ئامانجەکانت پەلە مەکە، چونکە ئەگەری هەیە کە هەندێک کەس ببێتە رێگر، گرنگی بە خواردنی تەندروست بدە.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
بەمنزیکانە چەند گۆڕانکارییەک لەهەموو بوارەکانتدا روودەدەن، دەگەڕێیتەوە بۆلای خۆشەویستە کۆنەکەت و پشوویەک وەردەگریت.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
ئەنجامی هەوڵ و ماندووبونت بۆ کارە نوێکەت بەفیڕۆ ناچێت و سەرکەوتوو دەبیت، لە ئاست خۆشەویستەکەت هەست بە کەمی دەکەیت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن