کوردستان

هۆشداری.. شه‌پۆلێكی ڕووسی ده‌گاته‌ هه‌رێم و پلەكانی گەرما دەگاتە – 30 پلە

06:09 - 17/01/2022 1869 جار خوێندراوەتەوە

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان

شارەزایەكی كەشناسی ڕایدگەیەنێت، درەنگانێكی ئێوارەی چوارشەممە تا ئێوارەی پێنج شەممە شەپۆلێكی بەفربارین سەرانسەری ناوچەكان بگرێتەوە و ناوچەی شاخاوییە بەرزەكان پلەی گەرما دەگاتە -30° ژێر سفری سەدی.


سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بڵاویكردەوە، كە لە ئەمشەوەوە تۆپەڵە هەوا ساردە سیبریە ڕوسیەكە بەتەواوی دێتە خاكی هەرێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی دەوروبەریەوە بەهۆیەوە پلەكانی گەرمی لە هەموو ناوچەكان بۆ ژێر سفری سەدی دادەبەزێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لە هەندێك ناوچەی شاخاوییە بەرزەكان دەگاتە -30° ژێر سفری سەدی و لە ناوچەكانی گەرمیانیش لە نێوان -5° تا -10° پلە ژێر سفری سەدی، ئەم شەپۆلە سەرمایە تا دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

ئه‌و كه‌شناسه‌ ده‌شڵێت، كە پێشبینیی دەكرێت درەنگانێكی ئێوارەی چوارشەممە تا ئێوارەی پێنج شەممە شەپۆلێكی بەفربارین سەرانسەری ناوچەكانی گەرمیان بگرێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن