هەواڵ

ئینتەرمیلان دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینەدا چەند گرێبەستێکی گەورە ئەنجامبدات

05:46 - 22/04/2019 50 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینەدا دوو یاریزانی بەرشەلۆنەو یاریزانێکی ریاڵ مەدرید پەلکێشی ریزەکانی بکات.

رۆژنامەی کۆریێری دێللۆ سپۆرتی ئیتالی ئاشکرایکردووە،  یانەی ئینتەرمیلان پلانێکی گەورەی داناوە بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو ریزەکانی بەهێزبکات و بۆ ئەو مەبەستەش دەیەوێت هەریەک لە یاریزانان ئیڤان راکێتیچ و ماڵکۆم لە بەرشەلۆنە و تۆنی کرۆس لە ریاڵ مەدریدەوە بگوازێتەوە ریزی یانەکەی.

هاوکات موسا دیمبێڵی ئەستێرەی یانەی لێۆنی فەرەنسی یەکیکی ترە لەو یاریزانانەی یانە ئیتاڵیەکە هەوڵی بەدەستهینانی دەدات لە گواستنەوەی هاوینەدا.


یانەی ئینتەرمیلان لە ئێستادا لە پلەی سێیەمی خولی ئیتاڵیادایەو دەیەوێت وەرزی داهاتوو بە بەهێزتر دەربکەوێت و رکابەری لەسەر پاڵەوانێتیەکان بکات بەتایبەت لە چامپیۆنرلیگ.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن