شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چیت پێ دەڵێت؟

10:30 - 19/10/2021 1095 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 19-10-2021 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
بەنیازی پرۆژەیەکی خێرخوازیت و ئەمەش تێچوویەکی زۆری دەوێت، پێویستە پرس و ڕا بەدەوروبەرەکەت بکەیت. 


گا (4/20 بۆ 5/20)
بە دۆخێکی خراپدا تێپەڕدەبیت و نازانیت چ هەنگاوێک بنێیت، باشترە کەمێک دا بەخۆتدا بگریت تاوەکو باش دەبیت.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
کێشەیەکی گەورەت چارەسەر دەبێت و ژیانت ئاساییی دەبێتەوە، دۆخی تەندروستیت بەهۆی کەسێکەوە تێکدەچێت.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئاشت دەبیتەوە و پەڕەیەکی نوێ هەڵدەدەنەوە، بەڵام پێویستە بەوریاییەوە هەڵسوکەوت کەیت.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
ژیریت دەتگەیەنێت بەوەی کە دەتەوێت، پلانەکانت بۆ کەس باس مەکە و گرنگی بە جوانی خۆت و خۆشەویستەکەت بدە.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
تووشی قەرزێکی زۆر دەبیت و بەهۆی ڕووبەڕووی یاسایی دەبیتەوە و خۆت بۆ هەموو شتێک ئامادەبکە.


تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
هەوڵبدە گوێ بۆ هەموو کەسێک مەگرە چونکە بەشێکی زۆریان حەز بە باشی تۆ ناکەن و دەیانەوێت ڕێگای هەڵە بگریت.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
دڵی کەسێکت شکاندووەو ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی ئاشتیکەیتەوە و دیارییەکی بۆ ببەیت.


کەوان (11/22 بۆ 12/21)
کەسێکی ئازیزت لەدەستداوەو بۆ لەبیر کردنی گەشتێک ئەنجامبدە، لە ڕووداوی ئاگر خۆت بپارێزە و خۆت ئاسوودە بکە.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
ڕێگایەکی هەڵە دەگریتەبەر و زیان نەک بەخۆت بەڵکو بەدەوروبەرەکەشت دەگەیەنێت، تووشی سەرئێشە دەبیت.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
لە چەند ناخۆشی و گرفتێک ڕزگارت دەبێت، ژیان دەگۆڕێت بۆ جوانتر و چیتر ڕێگە نادەیت بێزار بکرێیت.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
ڕابردوو لەبیر دەکەیت و پەڕەی نوێ هەڵدەدەیتەوە، گەشتێکی چەند ڕۆژی ئەنجام دەدەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن