عیراق

سه‌در چوو بۆ به‌غدا

10:07 - 18/10/2021 92 جار خوێندراوەتەوە

"زه‌مه‌ن"

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ گه‌یشته‌ به‌غدا، بۆ دیدار له‌گه‌ڵ سیاسیه‌كان و سه‌رپه‌رشتی دانوستانی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن.

ریاز مه‌سعودی، سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتی سه‌در، رایگه‌یاند: ره‌وته‌كه‌یان به‌رده‌وامه‌ له‌ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی سیاسی به‌هێز، كه‌ توانای راگه‌یاندنی حكومه‌تی نوێی هه‌بێت له‌ نزیكترین كاتدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ره‌وتی سه‌در پلانی ستراتیژی و مه‌نهه‌جی روونی هه‌یه‌ بۆ قۆناغی داهاتوو.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كاردانه‌وه‌ و پێشهاتی نوێ له‌ ئارادان به‌هۆی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌، پێشبینی گرژیی زیاتر ده‌كرێت، هاوپه‌یمانی فه‌تح كه‌ زۆربه‌ی میلیشیا شیعه‌كان له‌ خۆده‌گرێت ئه‌نجامه‌كانی ره‌تكردوه‌ته‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كردووه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو كۆمسیۆن پێداچوونه‌وه‌ به‌ ئه‌نجامه‌كاندا نه‌كات.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن