کەلتور

كه‌ مــــــــــــــردم

08:24 - 30/09/2021 134 جار خوێندراوەتەوە

گۆران مه‌ریوانی-کلتوری زەمەن

مردم و،
له‌ دڵی خۆیدا ناشتمی.
دوو ده‌لاقه‌ی له‌ رووناكی،
له‌ چاویدا بۆ هه‌ڵبه‌ستم.
مردم و،
وه‌ك رێبوارێكی په‌ڕه‌نده‌،
له‌ رۆحیدا شوێنێكی بۆ گرتم.
بۆ كوێ بچوبا ده‌یبردم.
له‌ سه‌فه‌ری هات و نه‌هاتا،
باسی كێشه‌ی ئه‌و دونیای،
بۆ ده‌كردم.
مردم و،
خستمیه‌ دڵییه‌وه.
ده‌تگۆت گیانی،
له‌ گه‌ردی رووناكی،
چڕ-چڕه‌.
مردم و،
هه‌ندێجار وه‌ك به‌ردێ،
ده‌یخستمه‌ مشتیه‌وه‌.
ده‌تگۆت دڵی له‌ شه‌یتان،
پڕ-پڕه‌!

مردم و،
له‌ دڵی ئه‌ودا بووم.
خودایێ!
من قه‌ت وه‌ها جوان نه‌مردوم.
تۆ هه‌رگیز بۆ ژیان،
به‌ مردن پاداشت نه‌كردوم!


Goran Meriwani
2018-06-24, Småland

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن