کوردستان

سزای زیندانی و غرامه‌ی ئەوانه‌ی له‌بری كه‌سی تر یان دووجار دەنگ ده‌دەن

07:06 - 27/09/2021 145 جار خوێندراوەتەوە

زه‌مه‌ن  -عێراقی

له‌هه‌نگاوێكدا بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دووجار ده‌نگ ده‌ده‌ن و ئه‌وانه‌شی كه‌ له‌ بری كه‌سێكی تر ده‌نگ ده‌ده‌ن، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان سزایه‌كی قورسی دیاری كرد
.


وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، جومانە غەلای لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاشكرایكرد، لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەیاساییەکان بەرامبەر سەرپێچیکاران، ھەرکەس بەناوی کەسێکی دیکەوە دەنگ بدات یان لە رۆژی دەنگداندا دوو جار ناوی تۆمار بکرێت ئەوا سزا دەدرێت و روبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.

وتیشی: ئەو کەسانە رەوانەی دادگا دەکرێن و بڕی ٢٠٠ بۆ ٩٠٠ دۆلار غرامە دەکرێن و بۆ ماوەی شەش مانگ زیندانی دەکرێن.

لە رۆژی١٠ی مانگی داهاتوو، ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەده‌چێت و بۆ ھەڵبژاردنی ٣٢٩ كورسی ئەندام پەرلەمان، كه‌ زیاتر لە ٢٥ ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق ھەیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement