جیهان

سەرۆكی كۆریای باشور: لەوانەیە خواردنی گۆشتی سەگ قەدەغە بكەین

12:58 - 27/09/2021 225 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_جیهانی

مون جەی ئین سەرۆکی کۆریای باشوور، ئاماژەی بەوەدا لەوانەیە پێویست بێت خواردنی گۆشتی سەگ قەدەغە بکرێت، ئەمەش لەنێوەندی گفتوگۆکاندا سەبارەت بە مافی ئاژەڵان.

لەکاتێکدا وەکو پێشتر خواستی لەسەر نەماوە، گۆشتی سەگ لە هەندێک لە ڕێستۆرانتەکاندا لەلایەن خەڵکانی بەتەمەنەوە داوا دەکرێت و دەخورێت، هەروەها دەتوانرێت لە هەندێک بازاڕی دیاریکراودا بەردەست بکەوێت.

ئەم لێدوانەی مون دوای کۆبوونەوەکەی هات لەگەڵ سەرۆک وەزیری وڵاتەکە کیم بۆ کیومدا کە تیایدا باسیان لە هەوڵەکان کرد بۆ چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵە جێهێڵراوەکان و سیستمێکی تۆمارکردن بۆ سەگەکان.

وتەبێژی مون لە بەیاننامەیەکدا وتی " دوای کۆبوونەوەکە ، مون وتی کاتی ئەوە هاتووە بە ئاگاییەوە قەدەغەکردنی خواردنی گۆشتی سەگ لەبەرچاو بگیردرێت."

لەلایەکی دیکەشەوە ئەوانەی گۆشتی سەگ دەفرۆشن جەختیان لە مافی خۆیان کردەوە و دەڵێن بژێوی ژیانیان لە مەترسیدایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز_VOA

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement