شیوازی ژیان

بزانە بورجەکەت لە یەکەم رۆژی پاییزدا چیت پێ دەڵێت؟

09:58 - 21/09/2021 1786 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 21-9-2021 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
پڕۆژەیەکی نوێ دەخەیتە کار و سود لە بیروبۆچوونی دەورووبەرەکەت دەبینی، گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لەژیانتدا ڕوودەدات.


گا (4/20 بۆ 5/20)
خوێندنەوە بۆ شتەکان بکە پاشان بڕیاربدە لەسەر شتەکان، خۆشەویستەکەت هەوڵدەدات کۆنتڕۆڵت بکات، ئاگاداربە.


دووانە (5/21 بۆ 6/21)
بەهۆی کێشەیەکەوە زیان بە کارەکەت دەگات و توشی هەڵە دەبیت، بەڵام دەتوانیت خۆت ڕزگاربکەیت، گرنگی بەدۆخی تەندرووستیت بدە.


قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
ئەمڕۆ گرێبەستی کارێکی نوێ واژۆ دەکەیت، دەمەقاڵێ زۆر دەکەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت، باشترە بۆ ماوەیەک لەیەکتر دوورکەونەوە.


شێر (7/23 بۆ 8/22)
لەڕووی کارەکەتەوە لە کۆمەڵێک سزا ڕزگارت دەبێت، بەدوای کەسێک دەگەڕێیت بۆ ئەوەی بیکەیتە هاوسەرت ئەمەش کاتی دەوێت.


فەریک (8/23 بۆ 9/22)
ئەو گرفتانەی کە بۆت درووست بوە چارەسەر دەبن و ڕێگایەکی نوێ دەگریتەبەر، لەگەڵ خۆشەویستەکەت هاوسەرگیری بکە.


تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
لە شوێنی کارەکەت سەرکەوتنێکی چاوەڕواننەکراو بەدەست دەهێنیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەهێمنی مامەڵە بکە و توڕە مەبە.


دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
لە کۆمەڵێک هەڵە خۆت بپارێزە و زیادەڕۆیی لە شتەکان مەکە، چەند سوپرایزێکت بۆ دەکرێت و ژیانت بەباشی دەگۆڕێت.


کەوان (11/22 بۆ 12/21)
نهێنی شوێنی کارەکەت بپارێزە چونکە کەسێکی گرنگی لای دەورووبەرەکەت، خۆشەویستەکەت پشتگوێ مەخە و بڕیاری لەسەر بدە.


گیسک (12/22 بۆ 1/19)
زۆر بە ژیرانە بڕیار لەسەر شتەکان بدە، لە کارەکەت سەرکەووتویت، متمانەی زیاتر بەخۆت بکە لە ئاستی دەربڕینی هەستت بۆ خۆشەویستەکەت.


سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
مەهێڵە فشاری زۆر و داواکاری زۆر کاریگەری بکاتە سەرت، لە خۆشەویستەکەت غیرە دەکەیت، ئەمەش لەبەرژەوەندی تۆدا نیە.


نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
لە شوێنی کارەکەت متمانەی زۆرت هەیە، هەوڵبدە لە ئاست خۆشەویستەکەت خۆپەرست مەبە و گرنگی پێبدە و ژیان بەقورسی وەرمەگرە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement